له سه‌رای سلێمانی شوێنه‌وارێكی مێژوویی دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه قۆناغی یه‌كه‌می كنه و پشكنینی سه‌رای سلێمانی به‌فه‌رمی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و له‌و رێوڕه‌سمه‌دا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق له وتارێكیدا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ لێدانی نه‌مامه‌كان، چه‌ند پاشماوه‌یه‌كی گۆزه و لێواری دیوارێكی به‌ردین ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش وایكرد كه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وار بكه‌م كه به‌زووترین كات كنه‌و پشكنین له‌و شوێنه ده‌ست پێبكه‌ن.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتی: "به‌هۆی دواكه‌وتنی كاركردن تێیدا داوام له زانكۆی سلێمانی كرد به هه‌ماهه‌نگی شوێنه‌وار به‌و كاره هه‌ستن، دوای چه‌ند له‌مپه‌رێك ده‌ستبه‌كاركردن كرایه‌وه وچه‌ند پاشماوهیهك دۆزرایه‌وه".
وتیشی: "لێره‌وه خۆشحاڵم كه رایبگه‌یه‌نم دوای 80 رۆژ و 820 سه‌عات كاركردن، توانرا گه‌رماوی فاتمه خان بدۆزرێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌رماوه پرۆژه‌ی شوێنه‌واری سه‌رای سلێمانی له پشتی سه‌را ده‌ركه‌وت كه مێژووه‌كه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی بابانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و گرنگییه‌كی مێژوویی هه‌یه، چونكه ده‌وترێت تا ساڵی 1954 ئه‌و گه‌رماوه بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و كات له‌لایه‌ن عومه‌ر عه‌لی كه موته‌سه‌ریف (پارێزگار) بووه روخێندراوه".
له كۆتایدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سوپاسی مامۆستا عه‌بدولڕه‌قیب یوسف و تیمی زانكۆی سلێمانی كرد و داواشی له پارێزگاری سلێمانی كرد كه سه‌رای سلێمانی بخاته سه‌ر شوێنه‌وار.
PM:09:32:14/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 2368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت