ئاوات شێخ جه‌نگی سه‌باره‌ت به ئه‌كتیڤبوونی فه‌یسبووكه‌كه‌ی پۆڵاد شێخ جه‌نگی هۆشداری ده‌دات
وێستگه‌نیوز –
ئاوات شێخ جه‌نگی سه‌باره‌ت به ئه‌كتیڤبوونی فه‌یسبووكه‌كه‌ی پۆڵاد شێخ جه‌نگی برای كه ئێستا له زینداندایه هۆشداری ده‌دات، رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌كتیڤبوونی فه‌یسبووكه‌كه‌ی "ته‌نیا بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاوات شێخ جه‌نگی له فه‌یسبووكی خۆی ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "ئاگاداری هه‌موو ئازیزان ده‌كه‌م كه شێخ پۆڵاد هیچ ئامێرێكی وه‌كو ته‌له‌فۆن یان لاپتۆبی به‌رده‌ست نییه تا بتوانێ فه‌یسبووكی هه‌بێت".
ئاوات شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م هیچ باوه‌ڕ مه‌كه‌ن ئه‌مه فه‌یسبووكی شێخ پۆڵاد بێ ئه‌وه ته‌نیا بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ی توشی كێشه‌تان بكه‌ن له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ك".
ئه‌م هۆشدارییه‌ی ئاوات شێخ جه‌نگی دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فه‌یسبووكه‌كه‌ی پۆلاد شێخ جه‌نگی بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌كتیڤ بوو.
له 22ی ئابی 2025ه‌وه پۆڵاد شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی برای و چه‌ندین كه‌سی تری به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ستگیركراون و تا ئێستا له زینداندان.
PM:07:57:14/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 10284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت