گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (KJAR) لە داتابەیسی سکۆپەس تۆمارکرا


وێستگەنیوز_

دوا بە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک، ئەمرۆ یەکشەممە 14ـی 9ـی 2025، بە ئیمەیڵێکی فەرمی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادارکرایەوە کە گۆڤاری (KJAR) Kurdistan Journal of Applied Research  کە تایبەتمەندە بە بواری (زانستە کردارییەکان) لە داتابەیسی سکۆپەس ئیندێکس کرا ، پاش جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو ڕێنماییانە و ڕێبەریانەی کە پێویست بوون بۆ وەرگرتنی گۆڤارەکە لە سکۆپەس دا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، ئەم ئیندێکس کردنە بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر ستاندارد و تۆکمەیی پرۆسەی پێداچوونەوەی هاوتاکانمان و کوالێتی ناوازەیی ئەو توێژینەوانەی زیاتر کاریگەرن بۆ بڵاوکردنەوە.

ئەم دەستکەوتەش سەلمێنەری "هەوڵ و ماندووبونی بەردەوامیی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و  تیمی سەرپەرشتیاری گۆڤارەکەیە کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە هەوڵداندا بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم بەرهەمە زانستییە گرنگە ، کە ئەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و رەوتی توێژینەوەی زانستی و بەجیهانی کردنی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤاری (KJAR)ی سەر بە زانکۆمان."

لە کۆتاییشدا دەڵێت: پیرۆزبایی لە گشت مامۆستایانی سەر بە زانکۆمان  و توێژەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین وە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دروست کردنی سیستەمێکی ئاکادیمی بەهێزو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


PM:05:47:14/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت