ئاسایشی شارەزوور: بکوژی گەنجەکەی ناحیەی خورماڵ دەستگیرکرا
وێستگەنیوز_
ئاسایشی شارەزوور دەڵێت، دوای کوشتنی گەنجەکەی ناحیەی خورماڵ، توانرا لە ماوەیەکی کەم بکوژ دەستگیر بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی 9ـی 2025، گەنجێک لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کوژرا، دوای ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە هەڵات."
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، هەروەها تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
ڕائید ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی هاوڵاتیەک بە ناوی (وەهبی تاهیر میكە) کە تەمەنی 43 ساڵە و پیشەی کاسبە و دانیشتوی قەزای خورماڵە، کوژراوە و تەرمەکەی گەیەنراوەتە پزیشکی دادی هەڵەبجە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە شوێنەواری فیشەک بەسەریەوە بووە، ڕوداوەکە لەشوێنی کارەکەی کە دوکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی بووە لەنێو ناحیەی خورماڵ، ڕوویداوە.

PM:02:14:14/09/2025
ئهم بابهته 812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت