عومه‌ر گوڵپی: دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی و خراپی خزمه‌تگوزاریی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه له‌سه‌ر هه‌موومان
وێستگه‌نیوز –
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "سلێمانی هه‌موو مانگێك (120 ملیار) دینار داهاتیه‌تی، مانگانه ته‌نها (3 ملیار)ی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رمان و پێداویستی نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه‌كانی ڕه‌وا نابینن؟، ده‌شڵێت: "پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانك له سلێمانی ڕوونكردنه‌وه بدات، ئه‌و پاره‌یه چی لێدێت؟".
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه:
*سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین هه‌موو مانگێك (120 ملیار) دینار داهاتیان هه‌یه، مانگانه ته‌نها (3 ملیار)ی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رمان و پێداویستی نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه‌كانی ڕه‌وا نابینن؟
* به‌شی زۆری پێداویستی نه‌خۆشخانه‌كان له به‌شی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه دێت، به‌شێكی بچوكی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دارایی هه‌رێمه، نایانه‌وێت دابینی بكه‌ن، به‌جۆرێك له ئێسته‌دا زۆرینه‌ی چالاكی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ پێداویستی نه‌خۆش نزیكه له وه‌ستان!
* پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانك له سلێمانی ڕوونكردنه‌وه بدات، ئه‌و (120 ملیار) دیناره‌ی داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و ڕاپه‌رین چی لێدێت؟
* دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان و خراپی خزمه‌تگوزاریی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدییه له‌سه‌ر هه‌موومان، پێویسته هه‌ڵویستمان هه‌بێت.
PM:02:01:13/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت