شارەزایەکی کەشناسی: لەم مانگەدا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیاکانی هەرێم یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەم مانگەدا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیاکانی هەرێم یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت و کەشوهەوا فێنک دەکات.


ئەمڕۆ هەینی 12ی ئەیلولی 2025، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، "لە 17 و 18ی ئەم مانگە بارستە هەوایەکی نیمچە فێنک روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیاکان یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە 10 رۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا ئەگەرێکی بەهێزە قۆناغی سێیەمی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زوو فێنکی دەستپێبکات و ئەگەرێکی بەهێزە سەرماش زوو دەستپێبکات".


PM:06:20:12/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو