پۆلیسێك له دادگای كه‌لار كۆتایی به ژیانی هێنا
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندێكیان له‌كاتی ئه‌ركدا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌كاتی ئه‌ركدا كارمه‌ندمان (سه‌باح تاهیر قادر) له‌دایكبووی 1978 دانیشتووی ناحیه‌ی رزگاری دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ده‌وامه‌وه كردووه كه ئه‌ركی پاسه‌وانی دادگای به‌رایی كه‌لار بووه، به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه و له‌ئه‌نجام دا گیانی له‌ده‌ست داوه".
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی قه‌زای كه‌لار كراوه".
راشیگه‌یاندووه كه "پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكردۆته‌وه و له‌سه‌ر هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه".
AM:11:28:12/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت