حەج و عومرەی کوردستان: زیاتر لە 68 هەزار کەس بە شێوەی ئەلکترۆنی ناویان بۆ حەج نووسیوە
وێستگەنیوز_
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 68 هەزار هاوڵاتی ناویان بۆ حەج نووسیوە.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئه‌مڕۆ 68 هەزار و 400 هاوڵاتی به‌بێ پاره ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ نووسیوه و پرۆسەکە تاوەکو رۆژی 20ـی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پرۆسه‌ی ناونووسین بە چه‌ند رۆژێك پشكنینی ناوه‌كان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن تیروپشك بۆ ناوی حاجییان بۆ ساڵی 2026 ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:03:40:11/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت