پێشەوا هەورامانی: ئەگەر لە رێککەوتنەکاندا لەگەڵ بەغدا بگەینە بنبەست؛ بیر لە رێگای دیکە دەکەینەوە


وێستگەنیوز_

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان، زانیاریی نوێ لەبارەی مووچە و داهات ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، پرسی مووچە پەیوەست کراوە بە داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستام، "ئامادەین بە گوێرەی یاسا داهات رادەست بکەین."

وتەبێژی حکومەت دووپاتیشی دەکاتەوە کە، "هەرێمی کوردستان ئەرکی خۆی بەجێگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بودجەکەی لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، ئەگەر بنێردرێت هەرێم بەرپرسیار دەبێت لە چۆنیەتیی خەرجکردنی."

باسی لەوەشکرد، "بە نیەتی چارەسەی گرفتەکان رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکەین، بەڵام ئەگەر بگەینە بنبەستیش حکومەتی هەرێم بیر لە ئەگەر و رێگای دیکە دەکاتەوە".


PM:01:57:11/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو