بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول بۆ قۆناخەكانی تری خەباتی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە


وێستگەنیوز_

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو شۆڕشە بۆ قۆناخەكانی دیکەی خەباتی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 9ـی 2025، لە یادی 64 ساڵەی شۆڕشی ئەیلوول، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، "شۆڕشی ئەیلوول لاپەڕەیەكی زێڕینی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەریی سیاسی و چەكداری و جەماوەریی كوردستان بوو كە هانی خەڵكی كوردستانی دا بە هێز و بڕوابەخۆبوونەوە بەرەو ئامانجی نوێ و ئاسۆیەكی بەرفراوان هەنگاو بنێن و لە ئەنجامدا دۆزی گەلی كوردستان قۆناخی گەورە ببڕێت".
 
دەشڵێت: "ئەم شۆڕشە بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا بناخەیەكی پتەوی بۆ تێكۆشان و خەباتی هاوبەشی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و پێكهاتەكانی كوردستان دانا، ئەویش لەپێناو بەرگریكردن لە دۆزی رەوا و مافەكانی خەڵكی كوردستان". 
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، "شۆڕشی ئەیلوول بۆ قۆناخەكانی تری خەباتی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی هێز و ئیلهام بووە و، ئەزموون و دەستكەوتەكانی ئەو شۆڕشە مەزنە بۆ هەمیشە بەرچاوڕوونی دەداتە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان". 


AM:11:26:11/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو