بافڵ تاڵه‌بانی: له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامین


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامن، هیواشی‌ خواست گفتوگۆكانی شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له‌ زووترین كاتدا بگاته‌ ئه‌نجام بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان پێشوازی له‌ نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عیراق كرد.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، له‌ دیدارێكدا كه‌ تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ باسی له‌ كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرد و وتی: "له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان به‌رده‌وامین و هیوادارین هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بن".

له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه‌ "هیوادارم گفتوگۆكانی شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له‌ زووترین كاتدا بگاته‌ ئه‌نجام و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێكبهێنرێت".



PM:09:44:10/09/2025








ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو