وێستگه نوێترین بڕیاری سودانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پرسی مووچه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كراو سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دا كێشه یاساییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاریدا كێشه یاساییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له‌ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه یاساییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌و كات ره‌وانه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌كرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش كرد كه "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مه‌به‌ستیه‌تی دادگای فیدڕاڵی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردراوه ئه‌و نه‌وته‌ی كۆمپانیاكانی ناوخۆ به‌رهه‌می ده‌هێنن راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكرێت به‌پێی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه هه‌یه، واتا بڕی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ ناوخۆی هه‌رێم بێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی ڕاده‌ست بكرێت".
PM:04:52:09/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت