سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگرەکەی له‌گه‌ڵ شاندێكی ژووری بازرگانیی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/9، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ژووری بازرگانیی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی ستیڤ لوتس، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئه‌مریكا كرد، كه له ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان پێكهاتبوو.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وێندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هاریكاری و پشتیوانیی ئه‌مریكا ده‌ربڕی. پاشان تیشكی خسته سه‌ر چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت له بواری هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری، به تایبه‌تی له كه‌رته‌كانی وزه و كشتوكاڵ و سیسته‌می بانكی و دیجیته‌ڵكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) و (ڕووناكی) كرد.
مه‌سرور بارزانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه دووپات كرده‌وه.
"لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئه‌مریكا، به ناوی شانده‌كه‌وه، سوپاسی پێشوازیی گه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و خواستی شانده‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی بازرگانیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ربڕی"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه وا ده‌ڵێت.
له كۆتاییشدا ، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌ڵامیی پرسیار و سه‌رنج و تێبینییه‌كانی ئاماده‌بووانیان دایه‌وه.
PM:04:39:09/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت