تۆڕی هاوپه‌یمانی 19: له هه‌رێم ده‌رفه‌تی هه‌لی یه‌كسان په‌یڕه‌و ناكرێت
وێستگه‌نیوز-
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 پشتیوانی داخوازی پزیشكانی ده‌ره‌وه ده‌كات له دامه‌زراندنیان و دابینكردنی ژیانی شایسته بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان، داواش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات مافی ئه‌و 53 پزیشكه ده‌سته‌به‌ر بكات و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2025 تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه پزیشكانی دانه‌مه‌زراوی ده‌رچووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ناو حه‌وشه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مانیان گرت، ئه‌م چالاكییه له درێژه‌ی ده‌یان چالاكی جۆراوجۆره كه ئه‌م ده‌رچوانه رێكیده‌خه‌ن بۆ مافی دامه‌زراندن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "یه‌ك له‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه بۆ تۆڕی 19 نێردراوه، خاتونێكی به‌شداربووی مانگرتنه‌كه‌یه، له ناو حه‌وشه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ده‌نگێكی خه‌مبار ده‌ڵێت "یه‌كلاییمان بكه‌نه‌وه یه‌كلایی، ژیان به دوو دڵی زۆر ناخۆشه، ئه‌نگۆ تیایدا نه‌ژیاون، ئه‌من چوار ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌وڕۆمه".
ئالان جه‌لال یه‌ك له‌و مانگرتوانه بوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به تۆڕی 19ی راگه‌یاند كه "45 پزیشك له‌ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مانمان گرت بۆ داخوازی ره‌وامان له دامه‌زراندن" و وتی: " نزیكه‌ی 10 كاتژمێر له حه‌وشه‌ی وه‌زاره‌ت مانمان گرت یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وه‌زاره‌ته نه‌هاتن گوێ له داخوازییه‌كانمان بگرن".
رێكه‌وتی 01ـی ئه‌یلوولی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی دامه‌زراندنی بۆ 775له ده‌رچووانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆكانی (سلێمانی، هه‌ولێری پزیشكی، دهۆك، زاخۆ، كۆیه، گه‌رمیان و زانكۆی كوردستان)ی ده‌ركرد.
ئالان جه‌لال وتی: " دڵخۆشین به دامه‌زراندنی ئه‌و هاوكارانه‌مان به‌ڵام هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه له ئێمه‌دا هه‌ن كه 53 ده‌رچووی به‌شی پزیشكین كه له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوێندنمان ته‌واو كردووه" پرسیاریكرد " بۆچی ده‌بێت ئه‌و بڕیاری دامه‌زراندنه بۆ ئێمه‌ش نه‌بێت؟".
به پێی به‌دواداچوونی تۆڕی 19، له كۆی ئه‌و 53 پزیشكه، 39 ده‌رچوویان دانیشتووی شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینن كه رێژه‌ی له سه‌دا 74ی ئه‌و ده‌رچووانه پێكده‌هێنن.
لێكه‌وته‌ی ده‌رهێنانیان له پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی گشتی، پله به‌ندی پزیشكی‌یان بۆ نابڕن، ته‌نانه‌ت بێبه‌ش ده‌بن له كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت و خوێندنی 20ساڵیان له‌كیس ده‌چێت كه خوێندنی پزیشكی‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بووه.
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "مافی دامه‌زراندن فرسه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌لی كار یه‌كێكه له‌مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ، له چه‌ندین په‌یمان و ئامرازی نێوده‌وڵه‌تیدا دانپێدانراوه به ئامانجی دابینكردنی ژیانێكی شایسته، حكومه‌ته‌كان به‌رپرسیارن له رێزگرتن و پاراستن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م مافه".
راشیگه‌یاند كه "پشتیوانی داخوازی پزیشكانی ده‌ره‌وه ده‌كات له دامه‌زراندنیان دابینكردنی ژیانی شایسته بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان" و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات "مافی ئه‌و 53 پزیشكه ده‌سته‌به‌ر بكات و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێبكات".
تۆڕی هاوپه‌یمانی19، له كۆمه‌ڵێك رێكخراوی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، پێكهاتووه، سه‌نته‌ری میترۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، داكۆكی له پرنسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵته‌ییه‌كانی تری تایبه‌ت به ماف و ئازادییه‌كان ده‌كات، به تایبه‌تیش به‌ندی 19ی جاڕنامه‌كه.
PM:03:13:09/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت