لیستی مووچەی مانگی ئاب رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئاب-یان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئەیلوولی 2025، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو راپۆرتەی کە هەردوو شاندی حکومەتی هەرێم و عێراق رادەستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق-یان کردووە.


AM:10:40:09/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت