برا و خوشكه‌كانی، سه‌ردانی لاهور شێخ جه‌نگی-یان كرد
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به وێستگه گه‌یشتوون، ئه‌مڕۆ خوشك و براكانی لاهور شێخ جه‌نگی سه‌ردانی ناوبراویان له زیندان كردووه و كتێبه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فایان بۆ بردووه كه پێشتر داوایكردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له (هیوا، ئاوات، ئاواز شێخ جه‌نگی) له زیندان سه‌ردانی لاهور شێخ جه‌نگی برایان كردووه.
وێستگه زانیویه‌تی كه پێشتر لاهور شێخ جه‌نگی داوای كتێبه‌كانی (به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین، خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا، له‌كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ، میراتی بابان له‌نێوان به‌رداشی رۆم و عه‌جه‌مدا)ی نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه.
له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشیاندا خوشك و براكانی لاهور شێخ جه‌نگی كتێبه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری پێشووتری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان بۆ براكه‌یان بردووه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه لهسهرههینی 21 له‌سه‌ر 22ی ئابی 2025 هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، به‌یانی رۆژی هه‌ینی 22ی ئاب لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و پۆڵاد شێخ جه‌نگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ئه‌و حزبه ده‌ستگیركران و له‌وكاته‌وه له زینداندان و هێشتا دادگایی نه‌كراون.
PM:09:46:08/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت