بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی حامید حاجی غالی و مه‌حمود سه‌نگاوی كرد
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له حامید حاجی غالی و مه‌حمود سه‌نگاوی كرد و رایگه‌یاند كه "به شوێن هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركرده و تێكۆشه‌ره دێرینهكانماندا ده‌ڕۆین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای حامید حاجی غالی ده‌سته‌كانی ماچ كرد و به پێزانینه‌وه باسی له رۆڵ و مێژووی ناوبراو كرد، وه‌ك یه‌كێك له پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وتی: "ئێمه به شوێن هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركرده و تێكۆشه‌ره دێرینهكانماندا ده‌ڕۆین و وهفاداریشین به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانییه گه‌ورانه‌ی له‌پێناو گه‌له‌كه‌مان داویانه".
لای خۆیه‌وه، حامید حاجی غالی سوپاسی بافڵ تاڵه‌بانی كرد و جه‌ختی له "درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی مام جه‌لال به سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ تاڵه‌بانی كرده‌وه".
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ لای مه‌حمود سه‌نگاوی كه عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا و پۆل‌و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، لێپرسراوی هه‌واڵگریی هێزه‌كانی 70ـی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون، بافڵ تاڵه‌بانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له مه‌حمود سه‌نگاوی كرد، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (كه‌ریم حاجی حه‌مه‌ئه‌مین سه‌نگاوی) برای و ستایشی خانه‌واده و بنه‌ماڵه سهربهرزهكهیانی كرد.
سه‌رۆكی یه‌كێتی هیوای خواست "ئه‌مه دوایین ماته‌میان بێت و خوای گه‌وره سه‌بووری و ئارامییان پێببه‌خشێت".
PM:08:58:08/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت