ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی قاسه‌یه‌كیان دزی، ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی دوو تۆمه‌تباری ئافره‌تی راگه‌یاند كه قاسه‌یه‌كی پڕ له پاره‌یان دزیوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر دوو تۆمه‌تباری ئافره‌تمان ده‌ستگیر كرد به‌ناوه‌كانی (س. ب. ش.) و (ژ. ع. د.) به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "تۆمه‌تبارانی ناو هاتوو، هه‌ڵساون به چاودێریكردنی چه‌ند ماڵێك و یه‌كێك له ماڵه‌كان له ماڵه‌وه نه‌بوون".
ده‌شڵێت: "چونه‌ته ژوره‌وه و (قاصه)یه‌كیان دزیوه، كه بڕێكی زۆر دراوی عێراقی و دۆلاری تێدا بووه".
ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "له كاتی گواستنه‌وه‌ی (قاصه) ه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن و خۆیان شوێن بزر بكه‌ن زیاتر له (6) ئۆتۆمبێلی ته‌كسیان گۆڕیوه".
PM:08:28:08/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت