بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم: ئەمساڵ 114 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ 114 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 114 هەزار ئۆتۆمبێل لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەكو كۆتایی مانگی هەشتی ئەمساڵ زیاتر لە 500 مۆڵەتی بازرگانی دراوە بەو كۆمپانیایانەی ئۆتۆمبێل هاوردە دەكەن".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان هی چەندین وڵاتن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵەوە، تەنها رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 تا 2026 بۆ هەرێمی کوردستان بدرێت".
PM:03:10:08/09/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت