کەشناسی پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى سێشەممە ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، تەنیا ناوچە بەرزەکان نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
PM:12:02:08/09/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت