لە کرماشان مامۆستایەکی ئایینی سوننە مەزهەب بە پێنج ساڵ و 6 مانگ زیندانی سزادرا
وێستگەنیوز_
ئایەت غوڵامی، مامۆستای ئایینیی سوننە مەزهەب لە کرماشان، سزای پێنج ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
دوێنێ یەکشەممە، 7ـی 9ـی 2025، دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان، ئەو سزایەی بەسەر مامۆستا ئایەت غوڵامی، وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی محەممەد مستەفا لە کرماشان و مامۆستا لە قوتابخانە ئایینییەکان سەپاند.
تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی رژێم، بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی" لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان دراوەتە پاڵ ئەو مامۆستا ئایینییە و بڕیاریداوە پێنج ساڵ و 6 مانگ بەندکردنی بەسەردا بسەپێنێت.
رۆژی 23ـی 4ـی 2025، مامۆستا ئایەت غوڵامی، پێشنوێژی مزگەوتی محەممەد مستەفا لە کرماشان و مامۆستا لە قوتابخانە ئایینیەکان بۆ دادگەی تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لقی کرماشان بانگ کرا و دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
AM:09:30:08/09/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت