به‌غداد ئه‌لیه‌وم: داوایه‌كی ته‌یف سامی بووه‌ته ئاسته‌نگ بۆ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه دوایین ورده‌كاریی سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر تا ئێستاش به مه‌رجێك هه‌ڵپه‌سێردراوه كه هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی به‌غداد ئه‌لیه‌وم كه به "ئاگادار" وه‌سف كراوه و ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "هێشتا یه‌ك مه‌رج ماوه كه بووه‌ته ئاسته‌نگ بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌ویش داواكارییه‌كه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری داراییه بۆ راده‌ستكردنی 50%ی داهاتی فیدراڵی و نافیدراڵی له هه‌رێم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ی "پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت چاره‌سه‌ر كراوه، له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاته ناوخۆییه‌كان و پابه‌ندبوون به ده‌ستپێكردنی ته‌وتینكردنی مووچه رێككه‌وتن كراوه".
وتیشی: "تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه بۆ ڕاده‌ستكردنی سه‌دا 50ی سه‌رجه‌م داهاته ناوخۆییه‌كان، كه داهاتی هاتووچۆ و گومرگ و باج و كاره‌با و ته‌ندروستی و ئاو و سه‌رچاوه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه تا ئێٍستا "هه‌ولێر سووره له‌سه‌ر راده‌ستكردنی سه‌دا 50ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و داهاتی فیدراڵی".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بدرێت. ئه‌گه‌ر له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ڕێككه‌وتن نه‌كرێت، ئه‌وا پرسه‌كه ده‌برێته كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.
PM:11:44:07/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 4380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت