شاسوار عەبدولواحید تائێستا نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی سەرەکی
وێستگەنیوز-
ئەگەرچی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزا درا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی سەرەکی.
رۆژی سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025، لە دادگای سلێمانی دوای دووجار لە دواخستنی لە سێیەمین دانیشتنی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید دادوەر سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند، ئەو سزایەی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکراوە، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ بووە.
هەرچەندە وا نزیکەی هەفتەیەک دەبێت دادوەر بڕیاری سزادانی شاسوار عەبدولواحیدی داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی سەرەکی.
پارێزەرێکی شاسوار عەبدولواحیدش دەڵێت، "نەگواستنەوەی شاسوار عەبدولواحید بۆ زیندانی سەرەکی و هێشتنەوەی لەژووری تاکەکەسی پێشێلکارییە".
PM:01:23:07/09/2025
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت