وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی رادەگەیەنێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی دووشەممە 8ی ئەیلولی 2025 مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی دابەشدەکرێت".

وەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم هاتووە، "دابەشکردنی ئەو دوو مووچەیە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لە دوای 1ی تەموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".


PM:12:31:07/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت