وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ئه‌یلولی 2025 له خولی (89)ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچۆلان له‌كاتی مه‌شقی چه‌كی كاریگه‌ر كه به‌شێك بووه له پڕۆگرامی خوێندنی خولی (89)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه".
وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامدا (3) خوێندكار بریندار ده‌بن و خوێندكارێكیش گیانی له‌ده‌ست دا كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به سوپا و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بوون".
راشیگه‌یاند كه "به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و كۆلێژی سه‌ربازی قه‌لاچۆلان و خانه‌واده و هاوڕێیانیان ده‌كه‌ین، هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه ده‌خوازین".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه "له كاتی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان، گولـله‌یه‌كی ئاربیجی ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه قوتابییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:06:21:02/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت