سودانی بۆ عه‌لی باپیر: نابێت ناكۆكییه‌كان ببنه بارگرانی به‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌وه
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌ت هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ستوری و یاسایی بۆ پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم داوه، ده‌شڵێت: "نابێت ناكۆكییه‌كان ببنه بارگرانی به‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌وه".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی كرد له عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری كوردستان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "له میانی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پێداچوونه‌وه‌یان به دۆسییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرد، له‌وانه ڕێككه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ست به شایسته داراییه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنیان له‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێم، جگه له تاووتوێكردنی پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
له دیداره‌كه سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی له سه‌رتاسه‌ری عێراق، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ستوری و یاسایی گونجاوی داوه، بۆ پرسی شایسته داراییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان له هه‌رێم".
سودانی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "نابێت ڕێگه بدرێت ناكۆكییه‌كان ببنه بارگرانی به‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌وه، چ له هه‌رێم بێت یان له پارێزگاكانی تر".
لای خۆیه‌وه عه‌لی باپیر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ربڕی، له ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان عێراق و پابه‌ندبوونی به پاراستنی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی له سه‌رتاسه‌ری وڵات.
PM:03:27:02/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت