درۆن له سلێمانی نه‌خراوه‌ته خواره‌وه
وێستگه‌نیوز_
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك درۆن له‌شاری سلێمانی بینران، به‌ڵام هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان پێ ئه‌نجامنه‌دراو ئاسمانی سلێمانییان جێهێشت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌م ژماره درۆنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا، به‌ڵام هیچ درۆنێكیان نه‌خرایه خواره‌وه.
شایه‌تحاڵێك كه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ده‌باشانه‌وه نزیكه، به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌ده‌نگی ته‌قه به‌خه‌به‌ر هاتووه ، به‌ڵام هیچ درۆنێكی نه‌بینیوه بكه‌وێته خواره‌وه.
زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز ئه‌وه‌یه كه درۆن له‌ئاسمانی سلێمانی به‌دی كراوه به‌ڵام نه‌بۆردومانی پێ ئه‌نجامدراوه نه خراوه‌ته خواریشه‌وه.
PM:12:35:01/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت