وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 6ـی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەی سێشەممە، مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئەیلولی 2025، بە گوێرەی لیستی مووچە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی بڵاوی کردووەتەوە و سبەی سێشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسیەکان، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، پەروەردە، دارایی و ئابووری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم دابەش دەکرێت. 

هەروەها رۆژی چوارشەممە 3ـی ئەیلوول، وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.

رۆژی پێنجشەممەش 4ـی مانگ، وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، پێشمەرگە ( دیوان و لیواکان)، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.


PM:12:31:01/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو