بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی کوردستان دادەمەزرێن
وێستگەنیوز_
سەرۆکی حکومەت فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی کوردستان واژۆ دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی 9ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان) دەرکرد.
ئەو دەرچووانە کە ژمارەیان 775 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2023- 2024ـن، لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.
AM:09:37:01/09/2025
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت