دادگای سلێمانی: سامان سه‌ید عه‌تار دادوه‌ر نییه و ئه‌و سیفه‌ته‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارهێناوه
وێستگه‌نیوز-
دادگای سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، كه‌سێك به‌ناوی سامان سه‌ید عه‌تار خۆی وه‌ك دادوه‌ر ده‌ناسێنێت و له ده‌زگا میدیاییه‌كان وه‌ك دادوه‌ر لێدوان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه دادوه‌ر نییه و سه‌ربه هیچ داموده‌زگایه‌كی دادوه‌ری نییه.
سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانیی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له هه‌ندێك ته‌له‌فزیۆن و ده‌زگای میدیایی چاوپێكه‌وتن و لێدوانی كه‌سێك بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ناوی (سامان سه‌ید عه‌تار) كه گوایه دادوه‌ره و وه‌كو دادوه‌ر لێدوان ده‌دات، له شوێنانی تریش خۆی به دادوه‌ر ناساندوه و ئه‌و سیفه‌ته‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كارهێناوه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و كه‌سه دادوه‌ر نییه و سه‌ربه هیچ داموده‌زگایه‌كی دادوه‌ری نییه، نه ئێستا و نه له ڕابردووش دادوه‌ر نه‌بووه، بۆیه قبوڵكراو نییه هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی وه‌كو دادوه‌ر بیناسێنێت".
سه‌رۆكایه‌تی دادگای سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌سی ناوهاتوو و هه‌ركه‌سێكی هاوشێوه تۆمار ده‌كه‌ین به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی نازناوی دادوه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاست".
PM:07:25:28/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت