مه‌سرور بارزانی: نزیكه‌ی چوار ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێم كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م پارێزگایه به‌ته‌واوی كاره‌باكه‌ی بووه‌ته 24 كاتژمێری.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووك نووسی: "نزیكه‌ی چوار ملیۆن هاووڵاتی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و 115 هه‌زار شوێنی بازرگانی ئێستا كاره‌بای 24 كاتژمێریی پڕۆژه‌ی ڕووناكییان هه‌یه".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "به‌خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست یه‌كه‌م پارێزگایه به‌ته‌واوی كاره‌باكه‌ی بووه‌ته 24 كاتژمێری. پیرۆزه له كوردستان".
له تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی رووناکی راگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاژێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
لە 14ـی ئایار، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
PM:06:51:28/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت