محه‌مه‌د ئیسماعیل: له‌دادگای سلێمانی لێیاندام
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له نووسینێكدا باس له‌وه ده‌كات كه:
*ئه‌مڕۆ له‌ناو دادگای سلێمانی، كاتێك شاسوار عه‌بدولواحیدیان هێنایه ده‌ره‌وه، له‌پڕ ده‌یان (به‌ڵته‌جی یه‌كێتی) كه‌وتنه گیانمان به‌چه‌ندین كه‌س له ئێمه‌یاندا و به‌تایبه‌ت خۆم.
*(كامێرا چاودێریه‌كانی ناو دادگا تۆماریان كردووه) كه به‌چه‌ندین (به‌ڵته‌جی) ترسنۆكانه له‌منیان ئه‌دا.
*ڕۆیشتمه لای سه‌رۆكی دادگا سه‌یرم كرد له شاشه‌یه‌كی گه‌وره له كامێرای چاودێریه‌كانه‌وه سه‌یرمان ده‌كات!
*پێم وت تۆ سه‌رۆكی دادگای به‌به‌رچاوته‌وه ده‌یان به‌ڵته‌جیان ناردووه له‌ئێمه و ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌دات، كه‌چی له‌بری مه‌وقیف وه‌ك فیلم سه‌یرمان ده‌كه‌یت!!! وتی هیچم نه‌بینیوه. ویستم بزانن ئه‌مه حاڵی دادگاكانه!
*ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و یه‌كێتی به‌نیازه به‌مشێوه‌یه خه‌ڵك و ئێمه بترسێنێت به‌خوا حسابی پوشكه‌یه‌كتان بۆ ناكه‌ین.
*ئه‌م شتانه‌ی ده‌یكه‌ن جگه له‌وه‌ی ڕقی من و خه‌ڵك زیاتر ئه‌ستور ده‌كات و ڕووبه‌ڕووی زیاتری نه‌فره‌تی ئێمه‌و خه‌ڵك ده‌بنه‌وه.
PM:06:11:28/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت