د. بڕیار ڕه‌شید: بڕیاره بازگه‌ی باوه مه‌حمود به‌م نزیكانه بكرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
د. بڕیار ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه گدوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری عێراق په‌یوه‌ست به كردنه‌وه‌ی بازگه‌ی باوه مه‌حمود و كێشه‌ی شۆفێرانی گه‌رمیان دواجار به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه دراوه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا د. بڕیار ڕه‌شید باس له‌وه ده‌كات كه "ڕێكه‌وتی 27ی 8ی 2025 له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانمان جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ سامر قاسم اتائی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی عێراق به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی بازگه‌ی باوه مه‌حمود كۆبووینه‌وه و باسمان له دواهین هه‌نگاوه‌كان و نووسراوی خۆمان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سامی سودانی كرد".
د. بڕیار ڕه‌شید ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی عێراق باسی له گرنگی و ئه‌نجامی هه‌وڵ و پێداگیری زۆری ئێمه‌ی كرد له ماوه‌كانی ڕابردوو له كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له 50 واژوی په‌رله‌مانتاران و پێشكه‌شكردنیان به محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كۆبونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ڕێگرییه‌كانی بازگه‌ی باوه‌محمود".
ئه‌وه‌شی حسته‌ڕوو كه "له ماوه‌ی رابردوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ڕێكه‌وتی 12ی 8ی 2025 له سه‌ردانێكی مه‌یدانیماندا له‌گه‌ڵ به‌شێك له شۆفێرانی گه‌رمیان كۆبوینه‌وه و له نزیكه‌وه گوێبیستی ورده‌كاری هه‌ندێ گرفتی تریش بووین".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئه‌نجامی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته به‌ڵێن دراوه به هه‌ڵگرتنی ڕێگریه‌كان له بازگه‌ی باوه مه‌حمود و ده‌ستكردنه‌وه به تێپه‌ڕبوونی بارهه‌ڵگره‌كان".
ئاشكراشیكرد كه "ته‌نها پێویستی له ئێستادا دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی گونجاوه بۆ بازگه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ پارێزگای دیاله له هه‌وڵداین. فشار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت...".
PM:05:47:28/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت