بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌مووان به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه پابه‌ندبن تا گرفت بۆ مووچه دروست نه‌بێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌مووان به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه پابه‌ندبن تا گرفت بۆ مووچه دروست نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی له‌گه‌ڵ ماكسیم رۆبین، كونسوڵی روسیا له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
به‌گه‌ێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوو، دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆچوونیان له‌باره‌وه ئاڵۆگۆڕكرا.
سه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرد و وتی: "گفتوگۆكانمان به‌رده‌وامه و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌مووان به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه پابه‌ندبن تاوه‌كو گرفت بۆ مووچه دروست نه‌بێت".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "دۆخی سوریا و رۆژئاوای كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته حكومه‌تی سوریا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات".
PM:05:31:28/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت