سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی زه‌ویی فه‌رمانبه‌ران روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی زه‌ویی فه‌رمانبه‌ران روونكردنه‌وه ده‌دات، ده‌شڵێت: "زه‌ویی ترمان ماوه كه وه‌ك وه‌جبه‌ی سێیه‌م به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شیان ده‌كه‌ین".
* ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ره‌زامه‌ندییان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی زۆر زیاتره له‌و زه‌وییانه‌ی كه له ناو سنووری شاره‌وانیماندا به‌رده‌ستن.
*له‌سه‌ر بنه‌مای ریزبه‌ندیی لیستی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای دابه‌شكردنی زه‌وییه‌وه، فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانمان بۆ تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی داناوه.
*هیچ سێكته‌رێك بۆ وه‌زاره‌تێكی دیاریكراو ته‌رخان نه‌كراوه به‌ڵكو ده‌شێت له هه‌مان فه‌رمانگه‌دا فه‌رمانبه‌رێك له سێكته‌ری لاوان زه‌وی وه‌ربگرێت به‌ڵام فه‌رمانبه‌رێكی تر له سێكته‌ری فه‌رمانبه‌ران زه‌وی وه‌ربگرێت.
*دواوه‌جبه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی نییه له سنووری ئێستای شاره‌وانیماندا به‌ڵكو هێشتا زه‌ویی ترمان ماوه كه وه‌ك وه‌جبه‌ی سێیه‌م به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شیان ده‌كه‌ین
*له ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ناوی دووباره و سێباره له لیسته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 50 ناوه له كۆی نزیكه‌ی 18 هه‌زار ناو، پاش به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه سه‌رجه‌م ئه‌و ناوه دووبارانه كه‌سی جیاوازن به‌ڵام ناویان له‌یه‌كده‌چێت.
*فه‌رمانبه‌ران دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه رێگه‌ناده‌ین هیچ فه‌رمانبه‌رێك دوو زه‌وی وه‌ربگرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونکردنەوەیەک له‌سه‌ر تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی بۆ دابه‌شكردنی زه‌ویی فه‌رمانبه‌ران:
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له تیروپشكێكی ئه‌لیكترۆنیدا زه‌وییان به‌سه‌ر دابه‌شكرا هه‌ندێ پرسیار لای فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌كان دروستبووه و به پێویستمان زانی لێره‌وه روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌ین:
سه‌ره‌تا هه‌روه‌ك پێشتر رامانگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ره‌زامه‌ندییان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی له سلێمانیدا زۆر زیاتره له‌و زه‌وییانه‌ی كه له ناو سنووری شاره‌وانیماندا به‌رده‌ستن بۆ دابه‌شكردن، بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای ریزبه‌ندیی لیستی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای دابه‌شكردنی زه‌وییه‌وه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كانمان بۆ تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی داناوه له هه‌ر سێ سێكته‌ره‌كه‌دا، واته هیچ سێكته‌رێك بۆ وه‌زاره‌تێكی دیاریكراو ته‌رخان نه‌كراوه به‌ڵكو ده‌شێت له هه‌مان فه‌رمانگه‌دا فه‌رمانبه‌رێك له سێكته‌ری لاوان زه‌وی وه‌ربگرێت به‌ڵام فه‌رمانبه‌رێكی تر له سێكته‌ری فه‌رمانبه‌ران زه‌وی وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش بۆ دابینكردنی دادپه‌روه‌رییه له تیروپشكه‌كه‌دا.
وه ئه‌مه دواوه‌جبه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی نییه له سنووری ئێستای شاره‌وانیماندا به‌ڵكو هێشتا زه‌ویی ترمان ماوه كه وه‌ك وه‌جبه‌ی سێیه‌م به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شیان ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكارین له فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان كه وه‌ك پێویست به‌ده‌م پرۆسه‌كه‌وه بچن و هاوكارمان بن له‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌جبه‌ی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی رابگه‌یه‌نین.
له ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ناوی دووباره و سێباره له لیسته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٥٠ ناوه له كۆی نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار ناو، وه پاش به‌دواداچوونی بابه‌ته‌كه بۆمان ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه له لیسته په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵادا زنجیره‌ی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه سه‌رجه‌م ئه‌و ناوه دووبارانه كه‌سی جیاوازن به‌ڵام ناویان له‌یه‌كده‌چێت، بۆ نموونه: به‌شێك له‌و ناوانه وه‌زاره‌تیان جیاوازه، وه هه‌ندێكی تریان له هه‌مان وه‌زاره‌تن به‌ڵام فه‌رمانگه‌یان جیاوازه، وه هه‌ندێكیان له هه‌مان فه‌رمانگه‌شن به‌ڵام شوێنی نیشته‌جێبوون و باری شارستانییان جیاوازه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی یاساییه‌وه شاره‌وانیمان ناتوانێت هیچ ده‌ستكارییه‌كی ئه‌و لیسته بكات كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه په‌سه‌ندكراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مان فه‌رمانبه‌ریش دووجار ناوی هاتبێ ئێمه ناتوانین یه‌كێك له دوو ناوه‌كه له تیروپشك دووربخه‌ینه‌وه به‌ڵام دواتر سه‌رجه‌م ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ی زه‌وییان بۆ ده‌رچووه داوای به‌ڵگه‌نامه‌كانیان لێ ده‌كرێ و لێوردبوونه‌وه‌ی تریان بۆ ده‌كرێت، بۆیه فه‌رمانبه‌ران دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه رێگه‌ناده‌ین هیچ فه‌رمانبه‌رێك دوو زه‌وی وه‌ربگرێت.
به‌رنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كه به هه‌ڕه‌مه‌كی ناوه‌كان بۆ زه‌وییه‌كان داده‌نێت بۆیه ئێمه كتومت ئه‌وه‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌رنامه‌كه دایناوه و له‌به‌رئه‌وه‌شه كه ناوه‌كان به ریزبه‌ندیی ئه‌بجه‌دی نییه، به‌ڵام شاره‌وانیمان ناوه‌كانی به فایلی ئیمه‌یج (وێنه) دانه‌ناوه به‌ڵكو به فایلی (PDF) بڵاومان كردووه‌ته‌وه و ئاشكرایه كه له فایلی PDFدا تایبه‌تمه‌ندیی گه‌ڕان (سێرچ) هه‌یه و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ده‌توانێت له مۆبایله‌كه‌ی خۆیه‌وه گه‌ڕان بۆ ناوه‌كه‌ی خۆی بكات.
هه‌روه‌ها شوێنی ئه‌و سێ سێكته‌ره به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
سێكته‌ری لاوان له به‌شێك له‌م كه‌رته‌كانه پێكهاتووه:
به‌رده‌كه‌ڕ
چه‌قڵاوه
سه‌دوبیست
زڕگوێز
سه‌ماوات
ناوگردان
سێكته‌ری فه‌رمانبه‌ران له به‌شێك له‌م كه‌رتانه پێكهاتووه:
كه‌ڵه‌وانان
چه‌قژ
قایكند
دارتووی مه‌ولانا
كانی مه‌نده‌م
قه‌مه‌رتلێ
سورگا
كه‌نده‌كه‌وه
سێكته‌ری سۆتكه له به‌شێك له‌م كه‌رتانه پێكهاتووه:
سۆتكه
سورگا
قوله‌ره‌یسی
...له‌گه‌ڵ رێزی
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی
٢٨ ی ٨ ی ٢٠٢٥
PM:05:09:28/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 2956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت