سەرۆکایەتی کۆمار: هیچ لێبوردنێکی تایبەتمان بۆ هیچ هاوڵاتییەکی عەرەب یان بیانی دەرنەکردووە


وێستگەنیوز_

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رەتیکردەوە لێبووردنێکی تایبەتی بۆ هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتێکی عەرەبی دەرکردبێت. ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانتارێک لە دانیشتنی ئەم هەفتەی ئەنجوومەنی نوێنەران وتی، "سەرۆک کۆماری عێراق لێبووردنی تایبەتی بۆ کەسێکی سعودی دەرکردووە، لەکاتێکدا سعودیە ئێستا ژمارەیەک عێراقی دەستگیرکردووە، کە بۆ عومرە چوونەتە ئەو وڵاتە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار رایگەیاند: "هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لێدوانێکی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بڵاوکردووەتەوە، کە باسی دەرکردنی لێبووردنێکی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بۆ هاوڵاتییەکی عەرەب دەکات."

ئاماژەی بەوەشداوە: "عەبدولـلەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لەوەتەی لە تشرینی یەکەمی 2022ـەوە دەستبەکاربووە تاوەکو ئێستا، هیچ لێبووردنێکی تایبەتی بۆ هیچ هاوڵاتییەکی عەرەب یان بیانی دەرنەکردووە."


PM:02:28:28/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو