وەزارەتی پەروەردە: 1ـی ئەیلول وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی مامۆستایانە لە ناوەندەکانی خوێندندا
وێستگەنیوز_
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، 1ـی ئەیلولی وەک وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندندا راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە رێککەوتی 1ـی ئەیلولی 2025، رۆژی دەستبەکاربوونەوەی (مباشرة) مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومییە.
ئاشکراش یکرد، بڕیارەکە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەرین و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەگرێتەوە.
PM:02:20:28/08/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت