حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی


وێستگەنیوز-

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردوو و ئەم بەیانییەی شاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی یەکێتی ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان یەکێتی و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلامار دان".

ئاماژە بەوەکراوە، "سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بە داخەوە هێڕشەکە ئەنجام درا و کوژراو برینداری لێ کەوتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕووداوە و ئێستاش، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە".

شه‌وی‌ رابردوو هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای نزیکەی چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025 میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەیان راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.


PM:11:15:22/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو