هۆشیار زێباری: دەبێت یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت
وێستگەنیوز-
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چەکدارییەی شه‌وی ڕابردووی سلێمانی ئازاربه‌خش و خوێناوی بوون، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت.
ئەمڕۆ هه‌ینی 22ی ئابی 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) نووسیویەتی، "شه‌ڕ و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی سلێمانی، به‌تایبه‌تی ئازاربه‌خش و خوێناوی بوون، بەڵام دەبێت یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌و پێکدادانە چەکدارییە خوێناوییە، بەتایبەتی کە خەڵك بوونە قوربانی و بەگوێرەی رێکارە شەفافەکانی دادگا، یاسا لەسەر چەند سیاسەتمەدارێك جێبەجێ کرا".
ئەوەشی خستەڕوو، "پاراستنی بەها مرۆییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، دیموکراسییەت و ڕێگری‌کردن لە پشێوی، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە لە سلێمانی".
شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای نزیکەی چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025 میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەیان راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.
PM:10:34:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت