لە رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، لە رێگەی بەردەڕەش - کەڵەک رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، "بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بچوک لەگەڵ بارهەڵگرێکی جۆری ترێلە لەسەر رێگەی بەردەڕەش- کەڵەک حەوت کەس گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەکراوە، "دوای ئەم رووداوە دڵتەزێنە تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتییی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ هەر زوو گەیشتنە شوێنەکە و کۆنتڕۆڵی ئاگری ئۆتۆمبێلەکانیان کرد و تەرمەکانیان هێنایە دەرەوە".


PM:09:26:22/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو