فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ: به تووندترین شێوه سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه پابه‌ندی یاسا نابن
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ رایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له یاساده‌رچووبوون ده‌ستگیركراون و دۆخی سلێمانی به‌ته‌واوی ئاسایی بووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، "به تووندترین شێوه سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه پابه‌ندی یاسا نابن" .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئابی 2025 دیار عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان له‌كاتی به‌خاكسپاردنی كارمه‌ندێكیان له كه‌ركوك كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی هۆتێل له لاله‌زاری سلێمانییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، به رۆژنامه‌نووسانی وت ''ئه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانانه، له‌پێناو ئه‌ركێكی زۆر پیرۆزدا ژیانی خۆیان به‌خت كرد، ئه‌ویش ئه‌ركی پاراستنی سه‌روه‌ریی یاسا بوو'.'
دیار عومه‌ر وتی: ''پاراستنی سه‌روه‌ریی یاسا و گه‌ڕانده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ دادگه‌كان ئه‌ركی ئێمه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پله و پۆستێكدا بوو، كاتێك بانگهێشتی دادگا كرا، ده‌بێت ملكه‌چی دادگا بێت و خۆی له یاسا و دادگا به گه‌وره‌تر نه‌زانێت''.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ''دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه ئارامه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌واو كۆنترۆڵكراوه و هیچ شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌ئارادا نییه و ئه‌وانه‌ی له یاساده‌رچووبوون ده‌ستگیركراون".
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆ راشیگه‌یاند كه ''به تووندترین شێوه سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه پابه‌ندی یاسا نابن و ده‌یانگه‌یه‌نینه به‌رده‌م دادگا".
شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.
PM:03:29:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت