ده‌زگای ئاسایش: دادگا به‌پێی مادده‌ی 406 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ لاهور جه‌نگی ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه، ده‌ستگیر كران، ده‌شڵێت: "دادگا به‌پێی مادده‌ی 406 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ لاهور جه‌نگی ده‌ركرد".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زاره‌وه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان توانییان هۆتێلی لاله‌زار له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن".
ده‌شڵێت: "هاتوات توانر هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستگیر بكه‌ن كه روبه‌ڕووی هێزه‌كانمان بوونه‌وه كه میلیشیای چه‌كدارییان هه‌بوو".
ده‌زگای ئاسایش ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی بۆ لاهور جه‌نگی بورهان ده‌ركرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌داخه‌وه له‌ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كان (3) كارمه‌ند له هێزه‌ئه‌منییه‌كان شه‌هید بوون و (19) كارمه‌ندی دیكه‌ش بریندار بوون".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا دۆخی سلێمانی ئارام بووه‌ته‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ین كه؛ ئارامی سلێمانی هێڵی سووره".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا كه زیاتر له سێ كاتژمێری خایاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٢ی ئاب، هێزه‌كانمان توانییان ئوتێل لاله‌زار له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستگیربكه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانمان بوونه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن به‌مادده‌ی (406) له‌یاسای سزادانی عیراقی بۆ داواكراو لاهور جه‌نگی بورهان و ژماره‌یه‌ك داواكراوی دیكه ده‌رچوو، فه‌رمانه‌كه ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانمان كرا، به‌ڵام دوای هه‌وڵی زۆری هێزه‌كانمان بۆ خۆڕاده‌ست بوونی داواكراوان به‌یاسا و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له‌گه‌ڵ خودی داواكراوان و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی بڵندگۆوه به‌ناونیشانی (هه‌ر كه‌س خۆی ڕاده‌ست بكات ژیانی پارێزراو ده‌بێت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه ژیانتان پارێزراوه) به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به یاساوه و له‌سه‌ر زاری خۆیان رایانگه‌یاند؛ كه میلیشیای چه‌كداریان هه‌یه و رووبه‌ڕووی هێزی ئاسایش ده‌بنه‌وه كه هێزێكی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمه و به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن، ئه‌وان ده‌ستیانكرد به ته‌قه‌كردن له‌هێزه‌كانمان و ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگربن له ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی لاله‌زار.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پرۆسه‌یه پاڵپشت به بڕیاری دادگا هه‌نگاوه‌كانی نراوون له‌پێناو جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ر ده‌رچووێندراوه، تاكو هیچ تاقم و لاده‌رێك له یاساوه نه‌بێت و ئاسایش و ئارامی پارێزراو بێت وه‌ك هه‌میشه.
هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ توانیان شوێنی مانه‌وه‌ی تۆمه‌تباران و ناوچه‌كه له لاله‌زار به‌ته‌واوه‌تی له‌تۆمه‌تبارانی ده‌رچوو له یاسا و میلیشیا چه‌كداره‌كانیان كه هه‌ر شه‌وی رابردوو خۆیان رایانگه‌یاند رووبه‌ڕووی هێزه فه‌رمییه‌كانمان ده‌بنه‌وه، كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌داخه‌وه له‌ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كان (٣) كارمه‌ند له هێزه‌ئه‌منییه‌كان شه‌هید بوون و (١٩) كارمه‌ندی دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای پرسه‌و وسه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قوڵمان له‌هه‌مان كاتدا هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
له‌ئێستادا دۆخی سلێمانی ئارام بووه‌ته‌وه و هاووڵاتییان به ئاسایی له شه‌قامه‌كان هاتووچۆده‌كه‌ن ودڵنیایی ده‌ده‌ین كه؛ ئارامی سلێمانی هێڵی سووره و ڕێگه به هیچ تاقم و میلیشیا و گروپێكی له‌یاسا ده‌رچوو نادرێت كه ببێته هۆكاری تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان و ته‌واوی تۆمه‌تبارانی لاله‌زار به‌پێی یاسا ده‌ستگیركران و ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
PM:02:27:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت