په‌یامێك له پارێزگاری سلێمانییه‌وه ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری سلێمانی له په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه هیواداره "یاساسه‌روه‌ریی و ئاشتیی جێی هه‌ر بژارده‌یه‌كی تر بگرێته‌وه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه، پرسه‌و په‌ژاره‌و ماته‌مینیی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و ئازیزانه؛ ده‌رده‌بڕین، كه له پێكدادان و ڕوداوه نه‌خوازراوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا؛ بوونه قوربانیی".
پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: "داواخوازین خوای گه‌وره ئارامیی به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و جێگایان؛ به‌هه‌شت بێت، ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ هه‌موو برینداره‌كان ده‌خوازین".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاندووه كه "به‌هیوای ئه‌وه‌ی یاساسه‌روه‌ریی و لێكتێگه‌یشتن و ئاشتیی جێی هه‌ر بژارده‌یه‌كی تر بگرێته‌وه‌و، له‌هیچ دۆخێك‌دا؛ خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد؛ نه‌ڕێژرێت".
شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س برینداربوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
PM:02:08:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت