وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق په‌یامێكی ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه نیگه‌رانكه‌رانه‌ی له پارێزگای سلێمانی روویاندا، حكومه‌تی فیدراڵ جه‌خت له گرنگی پابه‌ندبوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی و دادوه‌ری ده‌كاته‌وه به‌پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا".
سه‌باح نو‌عمان ده‌ڵێت: "وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێوشوێنانه به بێلایه‌نی و شه‌فافیه‌تێكی ته‌واو، دوور له هه‌ر دیارده‌یه‌كی چه‌كداری یان هه‌وڵدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیان، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت كه كه‌رامه‌تی مرۆڤ بپارێزێت و پاراستنی مافه‌كانی مسۆگه‌ر بكات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "حكومه‌تی فیدراڵی له رێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستووری و ئه‌منییه‌كانییه‌وه، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان له هه‌رێم و سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقییه، درێغی له هیچ هه‌وڵێك ناكات بۆ ڕێگریكردن له ململانێ و به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری.
راشیگه‌یاندووه كه "به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی و ئاسایش و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئاسایشی هه‌رێم و عێراق به‌گشتی له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه".
شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.
PM:01:39:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت