په‌یامێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار
وێستگه‌نیوز
له په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "پێویسته سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له تووندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ڵێت: "جه‌خت له سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه".
ده‌شڵێت: "پێویسته سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای "زووچاكبوونه‌وه" بۆ برینداران ده‌خوازێت."
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه:
په‌یامێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
دوابه‌دوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سلێمانی كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه. پێویسته سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
هاوكات، سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
2025/8/22
PM:01:18:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت