به‌ره‌ی گه‌ل: گیانی لاهور شێخ جه‌نگی و ئه‌ندامانی هێزه‌كه‌مان له ئه‌ستۆی بافڵ تاڵه‌بانی-یه
وێستگه‌نیوز –
به‌ره‌ی گه‌ل كه له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه گیانی لاهور شێخ جه‌نگی و ئه‌ندامانی هێزه‌كه‌یان له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌ی گه‌ل راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زاره‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "داوا له كۆنسووڵخانه، نوێنه‌رایه‌تییه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه بێده‌نگ نه‌بن".
به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ڵێت: "گیانی لاهوور شێخ جه‌نگی و ئه‌ندامانی هێزه‌كه‌مان له ئه‌ستۆی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه".
شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.
PM:12:28:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت