سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: شه‌وی رابردوو له سلێمانی به‌دیار پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناخۆشه‌وه بووین
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو له سلێمانی به‌دیار پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناخۆشه‌وه بووین"، ده‌شڵێت: "له‌م كات و ساته‌دا كه‌ی ره‌وایه خوێنی رۆڵه‌ی میلـله‌ته‌كه‌مان بڕژێت".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "به‌داخ و حه‌سره‌ته‌وه شه‌وی رابردوو له سلێمانی به‌دیار پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناخۆشه‌وه بووین".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "له‌م كات و ساته‌دا كه هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی مووچه و سه‌قامگیری بژێوی بوون و میلله‌ته‌كه‌مان له‌به‌رده‌دم چه‌ندین ته‌حه‌دیاته، كه‌ی ڕه‌وایه ناسه‌قامگیری ئه‌منی بۆزیاد بكرێ و خوێنی رۆڵه‌ی میله‌ته‌كه‌مان برژێت".
راشیگه‌یاندووه كه "وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌م حاڵه‌ته. ده‌خوازین په‌نا بۆ یاسا و داگا ببرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان".
شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.
AM:10:29:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت