حزبی شیوعی کوردستان: لە نێو ئەم شەڕ و بارگرژیانەدا حکومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی رۆڵی تەماشاکەر دەبینن
وێستگەنیوز-
حزبی شیوعی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، حزبی شیوعی کوردستان رایگەیاند، "لە نیوەشەوی 21 لەسەر22ی ئابدا، دانیشتوانی شاری سلێمانی، بە دەنگی تەقەی چەکە جۆراوجۆرەکان بە خەبەر هاتن، بەهۆی پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر لالەزار کە ماڵ و بارەگای سەرەکی بەرەی گەل کە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی دەکات".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەداخەوە لە نێو ئەم شەڕو بارگرژیانەدا حکومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی رۆڵی تەماشاکەردەبینن".
حزبی شیوعی کوردستان، داوادەكات دەستبەجێ شەڕبوەستێت و ململانێی سیاسی و یاسایی دووربێت لە توندوتیژی و پەنابردنە بەر هێز، ئەم بارودۆخە سەرکۆنە دەکەین، بە پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم و عێراقی دەزانین و داواکارن بەهەموو شێوەیەک کۆتاییان پێ بهێنرێت.
هەروەها داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکان دەکەن کە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ راگرتنی شەڕو توندوتیژی، چونکە دەرئەنجامەکان لە بەرژەوەندی گەلەکەمان کۆتایی نایەت و ئەگەری نائارامی زیاتر لێدەکەوێتەوە".
AM:06:41:22/08/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت