لاهور شێخ جەنگی: تەعەدا لە هیچ کەس قبووڵ ناکەین
وێستگەنیوز-
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، هێزێکی زۆری ئەمنیی لە شاری سلێمانی بڵاوەی پێکرا و سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەرچووە".
ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025, لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لە کەناڵی ئاڤا لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنەکەی رایگەیاند، "بەفەرمی ئاگادار نەکراومەتەوە کە بڕیاری دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە، لە رێگەی میدیاکانەوە زانیم فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بافڵ تاڵەبانی بە چ حەقێک مافی ئەوەی هەیە فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەربکات".
لاهور شێخ جەنگی وتی، "هێزێکی زۆر هێنراوەتە دەوروبەری ماڵەکەم، ئەمەی دەکرێت قابیلی قبووڵ نییە، تەعەدا لە هیچ کەس قبووڵ ناکەین".
وتی، "هەر کاتێک بڕیاری دەستگیرکردنم بە فەرمی بۆ هات بڕیار دەدەم بچمە بەردەم دادگا یان نا، هەروەها کەس ناتوانێت من دەستگیربکات، کەی بڕیارم دا ئەوکاتە دەچمە بەردەم دادگا".
پەیامێکی ئاڕاستەی خەڵکی سلێمانی کرد و ئاماژەی بەوەدا، "داوا لە خەڵکی سلێمانی دەکەم ئارام بگرن، لەبەر خاتری خەڵکی بەشەرەفی سلێمانی ماومەتەوە".
وتیشی، "لەم وڵاتە وای لێهاتووە هێزی چەکدار نەبێت، کەس حساب بۆ ناکات، دەستدرێژیمان بکرێتەسەر کارەساتی گەورە روودەدات، میلیشیا بە میلیشیا وەڵام دەدەینەوە".
AM:12:31:22/08/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت