ئاراس شێخ جەنگی: داوا لە سەرانی یەکێتی نوێ دەکەم کە ئەم هێزانە بگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، هێزێکی زۆری ئەمنیی لە شاری سلێمانی بڵاوەی پێکرا و سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەرچووە".


ئەمشەو ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهور شێخ جەنگی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "لەم ساتەوەختەدا کۆمەڵێک پەیج و سایت بەناوی منەوە هەندێک شتیان بڵاوکردووەتەوە،حەزدەکەم بە روونی بە خەڵکی کوردستان بڵێم من هەموو کات دژی گێرەشێوێنی و بەکار هێنانی هێزی چەکدار بووم بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان، بۆیە ئێستاش ئەمشەو کە بیستم یەکێتی نوێ هێزی بڵاوکردووەتەوە لە ناو سلێمانی، ئەم کارە بە کارێکی خراپ دەزانم، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سلێمانی و دەورو بەری بچێتە دۆخێکی نەخوازراو".

دەشڵیت، "داوا لە سەرانی یەکێتی نوێ دەکەم کە ئەم هێزانە بگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان ،چونکە بەرپرسیاریەتی هەر ئەگەرێک ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان".

هەروەها میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی کەناڵی زووم دەڵێت، "سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی سیناریۆییەک دروست بکات هاوشێوەی سیناریۆکانی پێشوویی، تا لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بکات".


PM:10:27:21/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو